بە دەیان ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە خۆیان لە موسڵی کۆندا شاردبووهوە، چەکیان داناوە و خۆیان رادەستی هێزە عێراقیەکان کردووە، وەزارەتی بەرگری پێنجشەممە (29 حوزەیران) رایگەیاند.
هاوکات، هێزەکانی عێراق هەینی بەردەوامبوون لە هەڵمەتیان بۆ ناو گەڕەکەکە -- کە بەشێکی بچوکی هێشتا لەژێردەستی داعشدایە.
فەرماندەی باڵای دەزگای دژەتیرۆر، فەریق عەبدولغەنی ئەسەدی، لە موسڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لە چەند رۆژی داهاتوودا، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعشدا رادەگەیەنین."
ئەسەدی وای خەمڵاند کە لەنێوان 200 بۆ 300 چەکداری داعش لە شارەکە جێمابن، زۆربەیان چەکداری بیانیین.
بەڕێوەبەری رۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگری، عەمید تەحسین خەفاجی، بە دیارونای وت: "زۆر چەکداری داعش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە لە دەستپێکی ئازادکردنی موسڵی کۆنەوە لە 18 حوزەیراندا."
وتیشی: "بە دەیان چەکدار کە شەڕی گەڕەکە کۆنەکانیان دەکرد چەکەکانیان داناوە و خۆیان رادەستکردووە. چوار چەکدار لە یەکەم رۆژی هێرشەکەدا خۆیان رادەستکرد و ئەو ژمارەیەش هەموو رۆژێك زیاتردەبێت."
"لەنێو ئەو چەکدارانەی خۆیان رادەستکردووە باوکێكی تێدایە کە 12 کوڕی هەیە، هەموویان شەڕ بۆ داعش دەکەن و لاوێکی 19 ساڵ کە لەلایەن دایکیەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرا، کە وتی ویستوویەتی خۆی رادەستبکات بەڵام لە چارەنوسی خۆی ترساوە."
خەفاجی وتی: "خۆڕادەستکردنەکان یەکەمین جارن رووبدەن، چونکە پێشبینیی ئەوەمان نەدەکرد ئەم چەکدارانە ئاوا ئاسان خۆیان بەدەستەوە بدەن."
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە کۆتایی شەڕی موسڵ نزیکە.
وتەبێژی هاوپەیمانییهكه، عەقید رایان دیلۆن، وتی: "ناتوانم خشتەیەکی کاتی بۆ دابنێم، بەڵام وای دەبینمله چەند رۆژێكدا بێت نەك هەفتەیەك یان چەند هەفتەیەك."
دیلۆن ستایشی هێزەکانی عێراقی کرد بۆ "جهسوری و خۆڕاگری" و وتی پاڵپشتیی هاوپەیمانان یارمەتیدەر دەبێت لە "ئازادیی حەتمی"دا.
تاکتیکە دەروونیەکان سوودیان هەبوو
خەفاجی وتی تاکتیکە رۆژنامەوانی و دەروونییەکان بۆ دەرهێنانی چەکدارانی داعش و هاندانیان بۆ خۆڕادەستکردن، کە ئهنجامدراون هاوشان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مەیدانی، فاکتەرێکی گرنگ بوون لە هاندانیان بۆ خۆڕادەستکردن.
وتی: "کاتێك چووینە نێو موسڵی کۆنەوە، شتێکی نوێمان تاقیکردەوە لە ستراتیژی سەربازییماندا وەك بەشێك لە شەڕی دەروونی، کە بریتیبوو له بەکارهێنانی بڵندگۆ لە هێڵی پەیوەندییدا لەگەڵ دوژمن.
هێزەکانی عێراق نزیکەی 500,000 نامیلکەشیان بەسەر شارەکەدا بەردایەوە.
ئەم پەیامانە بانگەوازیانكراد بۆ چەکدارانی داعش و ئەوانەی لهلایهن گروپەكهوه هەڵخەڵەتاون تا خۆیان رادەستبکەن، پەیمانیان دا ئازاریان نەدەن و بەڵێنی مامەڵەیەکی دادپەروەرانەیان پێدان بەگوێرەی یاسا.
خەفاجی وتی: "چەکدارە خۆڕادەستکردووەکان مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا دەکرێت. بۆمان پشتڕاستکردنەوە کە ئەوان دادگاییەکی داپەروەرانەیان دەکرێت بەگوێرەی یاسا. هاوکات، ئەوان پێیانوتین کە پەشیمانن لە چوونە ناو داعشەوە و هەڵخەڵەتاون و ئێستا بەهۆش خۆیان هاتوونەتەوە."
وتیشی: "ئەوان زانیاری گرنگیان بە هێزە ئەمنییەکان دا دەربارەی شانە نوستووەکانی داعش و حەشارگەکانیان کە یارمەتیدەر دەبێت لە شکستهێنان بە زۆرێك لەو هێرشانەی مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج."
دهك لهعنهت له داعشی وههابی كه روخسارێكی ناشیرینی بهخشی به ئیسلامی جوان. لهعنهتێكی ههمیشهییان لێبێت!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت