هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

وتارەکەی بەغدادی نوقڵانەی داڕمانی داعش دەدات

عەلاء حسێن لە بەغدا و وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەرکردەی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی دامەزراندنی بەناو خەلافەتەکەی رادەگەیەنێت لەم وێنەیەدا کە لە ڤیدیۆیەکی حوزەیرانی 2014 وەرگیراوە. ئەم سەرکردەیەی داعش لە حەشارگەدایە و بەدەگمەن روخساری پیشاندەدات.

سەرکردەی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی دامەزراندنی بەناو خەلافەتەکەی رادەگەیەنێت لەم وێنەیەدا کە لە ڤیدیۆیەکی حوزەیرانی 2014 وەرگیراوە. ئەم سەرکردەیەی داعش لە حەشارگەدایە و بەدەگمەن روخساری پیشاندەدات.

بەگوێرەی شیکاران، دواهەمین پەیامی دەنگیی سەرکردەی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی وەك وتارێك دەردەکەوێت دەربارەی تێکشکان و داڕمان بە بەکارهێنانی هۆشداریی توڕە و سەرزەنشتکەرانە کە نائومێدیی پیشاندەدات لە چەکدارانی گروپەکە.

لە تۆمارێکی دەنگیدا رۆژی 3 تشرینی دووەم کە بەفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەوە،بەغدادی تکا لە ئەندامانی داعش دەکات لە شاری موسڵ هەڵنەیەن و پاشەکشێ نەکەن.

ئەو میدیایەی داعش کە پەیامەکەی بڵاوکردەوە دەڵێت ئەوە بەغدادیە قسەدەکات. ئەم سەرکردەیەی داعش لە حەشارگەدایە و بەدەگمەن روخساری خۆی پیشاندەدات.

لە تۆمارەکەدا بەغدادی دەڵێت: "مەکشێنەوە. بەرگریکردن لە خاکەکەتان بەشەرەفەوە هەزار جار ئاسانترە لە پاشەکشێ بە شەرمەزاریەوە."

هێزەکانی عێراق لە 17 تشرینی یەکەمەوە هێرشێکیان دەستپێکردووە بۆ دەرپەڕاندنی داعش لە موسڵ، دواهەمین قەڵای گروپەکە لە عێراق و ئەو شوێنەی بەغدادی لێوەی "خەلافەت"ەکەی خۆی راگەیاند دوو ساڵ لەمەوبەر.

چاودێران و بەرپرسانی ئەمنی ئەم وتارە 32 خولەکیەیان بە هەوڵێکی نائومێدانە لەقەڵەمدا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارەکانی و ئاماژەیان بەوەش کرد کە کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبوو بەوەی خاڵە لاوازەکانی گروپەکە و هەڵەکانی خستەڕوو کە بەردەوام خاك لەدەستدەدەن.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت وتارەکەی بەغدادی پەیامی تێکشکان بوو کە داڕمانی داعش دەخاتەڕوو.

ناوبراو وتی بەکارهێنانی دەربڕینی وەك "خۆڕاگربن"، "بەرگری لە خاکەکەتان بکەن" و "هەڵمەیەن" ئەوە پیشاندەدەن کە "بەغدادی هەوڵدەدات حاڵەتی تێکشکانێکی ئاشکرا لەنێو چەکدارەکانیدا رابگرێت".

وتیشی نائومێدیی سەرکردەکەی داعش لە لایەنگرانی تەنانەت لە ئاوازی دەنگیشیدا دیاربوو، هەروەها لەو وشە و دەربڕینانەدا کە بەکاریدەهێنان.

لایەنگرانی بەجێیدەهێڵن

شیکاری سەربازی، فازڵ ئەبو روغەیف، بە دیارونای وت: "وتارەکەی نائومێدی و سەرلێشێوان و لێکهەڵوەشانی گروپەکەی پێوەدیاربوو، هەروەها لێکترازان و نەبوونی پەیوەندی لەنێوان لایەنگرەکانیدا دەردەخست."

بەغدادی 18 جار وشەی "خۆڕاگربن"ی بەکارهێنا کە ئەوەی دەردەخست حاڵەتێكی نیگەرانی هەیە لەنێو چەکدارەکانیدا.

ئەبو روغەیف وتی بەغدادی شەش جار رستەی "بەرگری لە خاکەکەتان بکەن"ی بەکارهێنا، جگە لە هۆشداریی سەرزەنشتکەرانەی وەك "نەکەن لاوازبن" و "نەکەن روو وەربگێڕن"، هەروەك ئەوەی چاوەڕوانی ئەوە بکات لایەنگرانی سەنگەرەکانیان بەجێبهێڵن و هەڵبێن.

وتی وتارەکە دابەشبوون و سەرپێچیی نێو گروپەکەی خستەڕوو، بەوەدا کە بەغدادی لە هەشت شوێنی جیاوازی وتارەکەیدا تکای لە لایەنگرەکانی کرد ملکەچی فەرماندەکانیان بن و هۆشدایی دا لە "ناکۆکی و جیاوازی".

هەروەها وتی بەغدادی راستەوخۆ رووی دەمی کردە خەڵکی نەینەوا و داوای پشتگیریی لێکردن کە ئەوە دەردەخات هیوای لە زۆر لە لایەنگرەکانی خۆی لەدەستداوە.

وتیشی سەکردەکەی داعش ئەوەی هەڵبژارد کە وتارەکەی کۆتایی پێبهێنێت بە دوعای "پاڕانەوە و رجاکردن" کە دوعایەکە تەنها لەکاتی تەنگانەدا دەخوێنرێت، "کە ئێستا بەغدادی و لایەنگرەکانی لەو حاڵەتەدان".

وتارەکە بێکاریگەر بوو

پەرلەمەنتاری عێراقی و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ئەسکەندەر ویتویت، گاڵتەی بە وتارەکە کرد کە تیایدا بەغدادی داوا لە لایەنگرانی دەکات "بەرەنگاریی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بە دوعا بکەن".

ویتویت بە دیارونای وت: "گروپەکە هەموو کەرەسەکانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ ناتوانێت بەگژ هێزەکانی عێراقدا بچێتەوە کە بەرەو ناوەندی موسڵ دەکشێن."

وتارەکەی بەغدادی نە هیچ کاریگەرییەکی هەبوو لەسەر رەوتی شەڕەکەنە ورەی ڕوخاوی چەکدارەکانی خۆشی بەرزکردەوە،عەمید رەسوڵ وتی.

وتیشی بەپێچەوانەوە هەر تەنها چەند رۆژێك دوای وتارەکە،چەکدارانی داعش تێکشکان لە حەمام عەلیل، باشوری موسڵ، کە یەکێك بوو لە مۆڵگە سەرەکیەکانی گروپەکە.

هەروەها وتی هێزە فیدراڵیەکان و فیرقەی 15 و لیوای زریپۆشی 34 سەربە سوپای عێراقی، ژمارەیەك گوندیان لە دەوروبەری موسڵ گرتەوە و ئێستا تەنها چەند کیلۆمەترێك دوورن لە ناوەندی شارەکەوە.

رەسوڵ وتی: "بەغدادی، کە بۆ زیاتر لە ساڵێك بێدەنگ بوو، ئەمڕۆ دیسان خوتبە بۆ لایەنگرانی دەدات چونکە بۆیدەرکەوتووە موسڵ ... ئێستا لەژێر هەڕەشەی ئەوەدایە لەدەستی بچێت."

وتی باشیش دەزانێت "تێکشکانی لە موسڵ تێکشکانی گەورەی تری بەدوادادێت لەناوچە زەوتکراوانەدا و یاریەکەی بەمزوانە کۆتایی دێت".

یاخیبوون لە بەغدادی

بەڕێوبەری بەشی میدیای نوێ لە ناوەندی وەلید بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مەیدانی لە میسر، مازن زەکی، وتی بەغدادی لە وتارەکەیدا هۆشداری دەدات بە چەکدارەکانی کە بەتەواوی ملکەچی فەرمانی ئەمیرەکان بن و بڕیارەکانیان نەخەنە ژێر پرسیارەوە.

ناوبراو بە دیارونای وت ئەمە ئەوە دەردەخات کە "یاخیبوون بەناو ریزەکانی گروپەکەیدا بڵاوبۆتەوە، بەتایبەتی لەوکاتەوە کە هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ دەستیپێکردووە".

زەکی وتی: "بەغدادی جەختی لە خاڵێکی گرنگی تریش کردەوە لە وتارەکەیدا کە ئەوە بوو گروپەکە نەکەوتووە و ناکەوێتە ژێر کاریگەرییلەدەستدانی چەندین ئەمیر و فەرماندەوە.

وتیشی بڕیاری ئاماژەکردن بەمە لەو "ترس و سەرلێشێوان"ەوە هاتووە لەنێو چەکدارەکانی ریزی خوارەوەدا دوای کوژرانی ژمارەیەك لە فەرماندەکان لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمدواییانەدا.

ئەفسەری خانەنشینی میسری و شارەزای بواری گروپە توندڕەوەکان، لیوا یەحیا محەمەد عەلی، وتی بەغدادی لەسەرتاسەری وتارەکەیدا تەرکیزی کردەسەر هاندانی ئەو کەسانەی بە "ئینغیماسی" ناوی بردن یان ئەو خۆکوژانەی خۆایندەخزێننە ناو ریزەکانی دوژمنەوە.

ناوبراو بە دیارونای وت بەغدادی داوای لەوانە کرد "بە هەموو هێزیانەوە هێرشبکەنەسەر بەشداربووانی شەڕی موسڵ". ئاماژەی بەوەش کرد کە "گروپەکە بەزۆری لە تەنها دوو حاڵەتدا ئینغیماسی بەکاردەهێنێت، لە هێرشدا بۆ پاککردنەوەی رێگا بۆ چەکدارانی تر، یان لە بەرگریی نائومێدانەدا لە هێرشە گەورەکان بۆ سەر خۆیان و مۆڵگەکانیان".

وتیشی: "لە حاڵەتی موسڵدا لەوەدەچێت گروپەکە بەتەواوی بۆیدەرکەوتبێت دەرەنجامی کۆتایی چی دەبێت و هەوڵدەدات چالاکانە رێگریی لێبکات بە بەکارهێنانی خۆکوژەکانی بۆئەوەی لانیکەم لەدەستدانی شارەکە دوابخات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

9 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

پێش هه‌موو شتێك، داعش لە ئایدۆلۆژیای وەهابییه‌وه‌ لەدایك بووە و سونە هەڵگەڕاوەکانیش خۆبەخشانە پشتیوانییان لێکرد. لەگەڵ ئەوەشدا شیعەكان بەرگرییان كرد لە شەرەفی برا سونەکانیان بەبێ داواکردنی شتێك لە بەرامبەردا. ئەمە بەپێچەوانەی ئەندامانی داعشەوەیە کە ژنانیان ده‌گرت و دەستدرێژییان ده‌كرده‌سەر. هەرکەسێك بەگوێرەی شوناس و ئایینی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئێمە شوێنکەوتەی ئەهلی بەیتین و شەهیدبوونمان خۆشدەوێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ره‌حم بكه‌ن به‌ سونەكان! ئه‌وان ئامێری مانه‌وه‌ن. بڕوانه‌ چیتان به‌سه‌رهات كاتێك سه‌ركرده‌ی ئازا و ئازادی سونی، سه‌دام حسێن، خیانه‌تی لێكرا!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

شیعه‌ و سوننه‌كان برای یه‌كترن و هه‌موو وڵاته‌كان پێویسته‌ یه‌كبگرن دژی تیرۆریزم و دژی ئه‌و دوژمنانه‌ی ناكۆكی ده‌خه‌نه‌ نێوانیانه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌، داعش كاریگه‌ریی له‌ هه‌موو خێڵه‌كان و ئایینه‌كان و لایه‌نه‌كان كردووه‌ به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كڕیزی له‌ نێواندا. خوا بیكات، به‌و هیوایه‌ی له‌ داهاتوودا یه‌كڕیزی نێوانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌نه‌وه‌. جا هه‌مووتان توند ده‌ستبگرن به‌ حه‌بلی خوداوه‌ و له‌ یه‌كتری جودامه‌بنه‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

داعش له‌ناوده‌برێت، چونكه‌ هیچ به‌ها یان سودێكی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێناوه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، جگه‌ له‌: كوشتن؛ لاقه‌كردن؛ زیانگه‌یاندن به‌ هه‌ستونه‌سته‌ ئایینیه‌كانی موسڵمانان؛ فریودان و راكێشانی ئه‌و لاوه‌ موسڵمانانه به‌ره‌و مه‌رگ كه‌ مه‌ترسیی سه‌ره‌كی بوون بۆ ئیسرائیل؛ به‌دناوكردنی ئیسلام؛ هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاسایشی ئیسرائیل.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بەناوی خودا، میهرەبان و بەخشندە، تەنیا خودا بە غەیب دەزانێت و سەرکەوتنیش لە خودایەوە. سەرکەوتن هەیە کە کەسی سەرکەوتو دەزانێت سەرکەوتوە هەرچەندە ترسنۆك بووە، وەك کەسێك کە لە تاقیکردنەوەدا غەش دەکات. شکست هەیە کە وادەکات کەسی سەرکەوتو بیر لەخۆکوشتن بکاتەوە دوای شکستی خەڵکی ئازا و باوەڕدار چونکە دەزانێت، لە ناخی خۆیدا، کە ترسنۆك و دووڕووە، کە شیاوی سەرکەوتن نەبوە، کە تەنیا ئامرازێك بووە بەبێ مەبدەئـ و قەزیە. با نەهێڵین ئەو ترسنۆك و خیانەتکارانە پشوبدەن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سوێند بەخودا، گەر شکستخواردوو نەبوونایە، بەو جۆرە باسی هاوڵاتیانی خۆتان نەدەکرد. گەر [وشەی بێتام] نەبوونایە، وازتان لە ژنانی خۆتان نەدەهێنا، ئەی [وشەی بێتام].

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا رەحم بە سەدام بکات! ئەمڕۆژانە پێویستمان پێتە. سوێند بەخودا، تۆ شایەنی خەڵکی دووڕوو و دابەشبوو نیت. ئەوانە ترسنۆکن و ئێران دەپەرستن. تەنانەت لە شێوە و ئاخاوتنی عەرەبیدا، زیاتر لە گەورەکانیان دەچن، فارسەکان. خودا ترسنۆکەکانی رافیزە تەفروتونا بکات لەسەر خاکی موسڵ لەسەر دەستی رێکخراوەکە! ئێوە لەکاتی شەهید سەدامدا لەکوێ بوون. ئۆ، ئێوە، نەوەی مارەیی موتعە (هاوسەرگیریی کاتیی)؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سڵاو. بۆچی بۆنی جیاوازیی و دوژمنکارییتان لێدێت، لەکاتێکدا هەمووتان موسڵمانن و شوێنکەوتووی پەیامبەرێکی بەشەرەفن؟ ئێوە بەتەواوی ئیسرائیلتان بیرچۆتەوە، تەنیا شەڕ لەنێوان شیعە و سوننەدا دەکەن. چەمکی وەك عەرەب و عەجەم دژی قورئانی پیرۆز و میراتی پەیامبەرە. بەوهیوایەی کە موسڵمانەکان خەبەریان ببێتەوە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئێمه‌ هه‌موو عێراقین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌به‌نگه‌ ده‌یڵێن!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌