سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌تۆنیۆ گوتێرێس پێنجشه‌ممه (31 تشرینی یه‌كه‌م) پێشوازیكرد له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی "مێژوویی" لیژنه‌یه‌ك كه پێكدێت له دانوستانكارانی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن كه به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له ده‌ستووری وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌كه‌دا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه چوارشه‌ممه، دوو لایه‌نه‌كه رووبه‌ڕوو له جنێف دانیشتن بۆ ده‌ستپێكردنی كاری پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه.
گوتێرێس له كۆنفرانسێكدا ده‌رباره‌ی نێوه‌ندگیری له ئه‌سته‌نبوڵ كه له‌لایه‌ن توركیاوه رێكخرابوو، وتی: "یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی لیژنه ده‌ستوورییه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بوو، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ به‌ره‌وپێشچوون."
وتیشی: "هیوادارم ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بێت له چاره‌سه‌رێكی سیاسی كه كۆتایی به‌م قۆناغه تراژیدییه له ژیانی خه‌ڵكی سوریا بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌لێك دروستببێت بۆ هه‌موو سورییه‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، به سه‌لامه‌تی و شكۆداری و بارودۆخیان وه‌ك په‌نابه‌ر كۆتایی پێبێت."
ئه‌و لیژنه ده‌ستوورییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نێوه‌ندگیریی كردووه، پێكدێت له 150 ئه‌ندام -- به یه‌كسانی له‌نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا دابه‌شكراوه.