به‌رپرسانی به‌لجیكا فه‌رمانیان پێكراوه بۆ بردنه‌وه‌ی ژنێك كه چووبووه ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌و كه‌مپه‌ی له سوریادا تێیدا ده‌ستبه‌سه‌رن، پارێزه‌ری خێزانه‌كه پێنجشه‌ممه (31 تشرینی یه‌كه‌م) وتی.
پارێزه‌ر نیكۆلاس كۆهێن راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی زمانحاڵی به‌لجیكای بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستكرده‌وه كه حكومه‌تی به‌لجیكا 75 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه تا ژنه به‌لجیكییه 23 ساڵه‌كه و منداڵه‌كانی له كه‌مپی رۆژ بباته‌وه، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤانه كورده‌كاندایه، به‌گوێره‌ی بڕیارێك كه له‌لایه‌ن دادگای برۆكسله‌وه ده‌ركراوه.
بڕیاره‌كه گفتوگۆیه‌كی له ئه‌وروپا به‌رپاكردووه سه‌رباره‌ت به چاره‌نوسی هاوڵاتیانی ئه‌وروپی كه چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی داعش و ئێستا له كه‌مپه‌كانی سوریا و عێراقدا له دوای شكستی داعش ده‌ستبه‌سه‌رن.
شه‌ڕڤانه كورده‌كان كۆنترۆڵی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مریكاش داوای له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان كرد هاوڵاتییه‌كانیان ببه‌نه‌وه و دادگاییان بكه‌ن.