چه‌كدارێكی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاواندا به‌شداربووه له حه‌ویجه ده‌ستگیركرا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك هه‌ینی (25 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د موتعه‌ب جبوری له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان ئه‌بو عه‌بد عوبێدییان ده‌ستگیركرد، كه چه‌كدارێكی باڵای داواكراوی داعشه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستبه‌رزدا كه شه‌وی پێنجشه‌ممه ئه‌نجامدرا."
جبوری وتی عوبێدی له چه‌ندین ڤیدیۆی داعشدا به به‌رده‌وامی ده‌بینرا كه به‌شداریی ده‌كرد له ته‌قینه‌وه‌كان و تیرۆركردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا. وتیشی چه‌كداره‌كه به‌گوێره‌ی سه‌ره‌داوی دانیشتوانی ئه‌و شوێنه‌ی لێی بووه، ده‌ستگیركرا.
وتی ناوبراو له گوندێكی نزیك حه‌ویجه دۆزرایه‌وه كه به به‌كارهێنانی ناو و ناسنامه‌ی ساخته‌وه له‌وێ خۆی حه‌شاردابوو.