هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سێ ڕۆژییان به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه بیابانه‌كانی نزیك مۆڵگه و تونێڵ و جبه‌خانه‌كانی چه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سنووری سوریا، فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادییه سێشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا قاسم محه‌مه‌دی به دیارونای وت: "سوپای عێراق و فه‌وجی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا به درێژیایی 10,000 كیلۆمه‌تر دووجا له ناوچه بیابانییه‌كان."
ناوبراو وتی سێ تونێل و یه‌ك حه‌شارگه دۆزرانه‌وه كه چه‌ندین چه‌ك و هاوه‌ن و تفاقی زیانپێگهیشتوویان تێدابوو له‌گه‌ڵ دوو هێله‌گی بۆمبڕێژكراو.
وتی نزیكه‌ی 50 مین و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد كه له كێڵگه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه، پوچه‌ڵكرانه‌وه. وتیشی حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیش له‌ناوبرا.
هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پشتیوانیی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه وه‌رگرت كه وێنه و زانیاریی هه‌واڵگرییان به‌خشی به هێزه‌كانی عێراق."