دوو سه‌ربازی عێراقی كوژران له هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بۆسه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (22 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش دووشه‌ممه هێرشیانكرده سه‌ر دوو خاڵی پشكنین له ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عه‌لاس، باشوری تكریت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ده‌ستكرد دووشه‌ممه له هه‌مانكاتدا به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قێنرایه‌وه له هه‌مان ناوچه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی دوو سه‌رباز.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه هێزه‌كه هه‌وڵیدا سه‌ربازه‌كان بگوازێته‌وه كاتێك كه‌وتبوونه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌كداره‌كان و سێ سه‌ربازی تێدا بریندار بوون.
راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه جێگیركراون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستی پێكرد "بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه ئه‌نجامده‌ده‌ن".