كاربه‌ده‌سته باڵاكه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا پێنجشه‌ممه (17 تشرینی یه‌كه‌م) گه‌ڕێكی گفتوگۆ ئه‌نجامده‌دات ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی تووندڕه‌وه بیانییه‌كان له باكوری سوریاوه بۆئه‌وه‌ی له عێراق دادگایی بكرێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن په‌لاماره‌كه‌ی توركیا ببێته هۆی ده‌ربازبوونی 12,000 چه‌كداری گومانلێكراوی داعش -- كه هه‌زاران بیانییان له‌نێودایه -- كه له‌لایه‌ن كوردانی سوریاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئه‌م كێشه‌یه بابه‌تی سه‌ره‌كیی كارنامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان-ئیڤ لۆ دریانه له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و سهركۆمار به‌رهه‌م ساڵح و سهرهكوهزایران عادل عه‌بدولمه‌هدی.
لۆ دریان وتی پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق گفتوگۆی كردووه ده‌رباره‌ی "شێوازی جێبه‌جێكردنی میكانیزمێكی دادوه‌ریی گونجاو" بۆ دادگاییكردنی چه‌كداره فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌وانی تر "له باشترین بارودۆخدا".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی فه‌ره‌نسی وتی ئامانجه‌كه بریتییه له دادگاییكردنی چه‌كداره بیانییه‌كان له دادگاكانی عێراقدا به له‌به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی دادوه‌ری و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ.
یه‌كێك له كێشه‌كان بریتیده‌بێت له به‌كارهێنانی سزای مه‌رگ له عێراق، كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌لجیكا، به‌ڕیتانیا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و سوید له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رپرسانی خۆیان ناردووه بۆ به‌غدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
شاره‌زایه‌كی بواری داعش، هیشام هاشمی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "گفتوگۆ هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و عێراقییه‌كاندا ده‌رباره‌ی دابینكردنی یارمه‌تیی دارایی بۆ دروستكردنی چه‌ندین به‌ندینخانه."
لۆ دریان داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرد رووبه‌ڕووی ئه‌و "مه‌ترسییه نوێیانه" ببنه‌وه كه "به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه بۆسه‌ر باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هاتوونه‌ته كایه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش‌یش".