هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین چوار تیرۆریستی گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا له پارێزگاكه.
وته‌بێژی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، عه‌قید جاسم عوبێدی به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازیان له ناوچه‌كانی تكریت و به‌له‌د و سامه‌ڕا ئه‌نجامدا و چوار چه‌كداری 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)یان ده‌ستگیركرد."
دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا، له خاڵێكی پشكنیندا ده‌ستگیركران، له‌كاتێكدا دوو چه‌كداره‌كه‌ی تر به كۆمه‌كی دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌ستگیركران.
ناوبراو وتی ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا كه به یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان گیرا له‌و بینایه‌دا كه لێی ده‌مایه‌وه.