سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سێشه‌ممه (8 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا "كورده‌كانی به‌جێنه‌هێشتووه" به بڕیاره‌كه‌ی كه پێده‌چێت گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا پێكردبێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
تره‌مپ له‌سه‌ر تویته‌ر وتی: "ره‌نگه ئێمه له پرۆسه‌ی به‌جێهێشتنی سوریادا بین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك كورده‌كانمان به‌جێنه‌هێشتووه، كه خه‌ڵكێكی زۆر تایبه‌تن و جه‌نگاوه‌ری ئازان."
جه‌ختیشیكرده‌وه كه واشنتۆن په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیای ئه‌ندامی ناتۆ و هاوبه‌شێكی بازرگانی.
هه‌روه‌ها وتیشی "هه‌ر شه‌ڕێكی ناپێویست كه به ناچاری نه‌بێت له‌لایه‌ن توركیاوه" ئاكامی "وێرانكارانه‌ی" ده‌بێت بۆ ئابوریی وڵاته‌كه.