شارۆچكه‌ی حوسه‌یبه غه‌ربییه‌ی خۆرئاوای ئه‌نبار به‌ته‌واوی له مینه چێنراوه‌كان پاككرایه‌وه به یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی جه‌زیره و بادییه سێشه‌ممه (1 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا قاسم محه‌مه‌دی به دیارونای وت یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی سوپا زیاتر له 400 مینیان پاككرده‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له شارۆچكه‌كه چێنرابوون، كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری سوریا.
وتی هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 300 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز لابران، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له شارۆچكه‌كه به‌جێهێڵدراون پێش شكسته‌كه‌ی له 2017.
وتیشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین دۆزه‌ره‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی ژێرزه‌ویی قووڵ و بڕه‌ری سوڕی كاره‌با و جلوبه‌رگ و پێداویستیی پاراستنی كارمه‌ندان و رۆبۆتیان بۆ هێزه‌كانی عێراق دابینكرد.