ئه‌مریكا دووشه‌ممه (30 ئه‌یلول) رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 128,000 كه‌س دووچاری رهشهبگیری بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه و داوای ئازادكردنیانی كرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
باڵیۆزی ئه‌مریكا، كێڵی كرافت، له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ی شه‌ڕی سوریا وتی: "ئه‌م كاره مایه‌ی قبوڵكردن نییه."
ناوبراو وتی: "رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌بێت ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادبكات و رێگه به چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بدات سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردن بكه‌ن."
سه‌رۆكی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندین لێخۆشبوونی گشتیی بۆ به‌ندییه‌كان ده‌ركردووه له‌و كاته‌وه‌ی له 2011 شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد -- به‌تایبه‌تی له 2014، 2018 و ناوه‌ڕاستی ئه‌یلول.