هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکان حەشارگەکانی تیرۆریستان دەکەنە ئامانج لە ئەنبار

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ هێزێکی ئاسمانی لە فەوجی کۆماندۆی 2 ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی باڵای ئەنجامدا لە ناوچەی سەکار لە رۆژئاوای ئەنبار، پێنجشەممە (26 ئەیلول).

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ هێزەکە حەوت حەشارگەی دۆزییەوە لەگەڵ ئەشکەوتێك کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی"(داعش) بەکاریهێنابوون وەك پەناگە.

راشیگەیاند: "حەشارگەکان 360 تەقەمەنیی دەستکریان تێدابوو لەگەڵ 42 مینی دژه‌ تانك، 200 ئاڕ پی جی-حەوت، 95 لەو موشەکانه‌ی به‌ گه‌رما ئاراسته‌ ده‌كرێن، 575 فیشه‌ك و تفاقی جۆراوجۆر، 18 هەڵگری ئامۆنیای نیترات، مینی دژە تانك، تەقەمەنی سی فۆر و تی ئێن تی و بەرمیلی سوتەمنی."

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی عێراق بۆ کردنە ئامانجی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی رۆژئاوا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500