ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه ( 26 ئه‌یلول) سزای نوێی راگه‌یاند دژی ئه‌و قاچاخچییانه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت به‌نزینی فڕۆكه دابینبكه‌ن بۆ هێزه‌كانی روسیا له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سێ كه‌س و پێنج كه‌شتیی بارهه‌ڵگر و كۆمپانیایه‌كی روسی كه بنكهكهی له مۆسكۆیه، به‌شداربوون له به‌رنامه‌یه‌كدا بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره و سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌و هێزه روسییانهی پشتگیریی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ كاروباری دژه تیرۆریزم، سیگال ماندڵكهر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "رژێمه سته‌مكاره‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیدایه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌نجامدانی تاوانكاری دژی مه‌ده‌نییه سورییه بێتاوانه‌كان و ئه‌م جۆره تۆڕه نایاساییانه به‌كارده‌هێنن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا."
نوسینگه‌ی فیدراڵی بۆ لێكۆڵینه‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت كه كۆمپانیای كۆمه‌كی ده‌ریاوانی كه بنكهكهی له مۆسكۆیه، روكهشێكه بۆ كۆمپانیایه‌كی روسیی گواستنه‌وه به‌ناوی گروپی سۆڤفراخت-سۆڤمۆرترانس، كه له ئه‌یلولی 2016 خرایه لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه.
دوای ئه‌وه‌ی سۆڤفراخت خرایه لیستی ره‌شه‌وه، كۆمپانیای كۆمه‌كی ده‌ریاوانی كاروباره‌كانی دهبردبهڕێوه، كه بریتی‌بوو له فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیی فڕۆكه له 2016 و 2017 بۆ بانیس له سوریا بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی روسیاوه به‌كاربهێنرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "پشتگیریی روسیا له رژێمی ئه‌سه‌د رێیداوه به به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر بۆمبارانكردنهكانی كه چه‌ندین نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و جێگا گشتییه‌كانیان وێرانكردووه و بوونه‌ته هۆی كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كان."
جگه له كۆمپانیای كۆمه‌كی ده‌ریاوانی، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه سێ به‌ڕێوبه‌ری سۆڤفراختیشی خسته لیستی ره‌شه‌وه به گومانی رۆڵیان له نه‌خشه‌كه‌دا: به‌ڕێوبه‌ری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، ئیڤان ئۆكۆرۆكۆڤ؛ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ر، كارین ستێپانیان؛ هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆ پشتیوانیی یاسایی، ئیلیا لۆگینۆڤ.
هه‌روه‌ها پێنج كه‌شتیش به گومانی تێوه‌گلانیان خرانه سه‌ر لیسته‌كه.