تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مینی عێراقی زیاتر له 250 مین و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردیان لابردووه و پوچه‌ڵكردۆته‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگای نه‌یه‌نه‌وا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پێنجشه‌ممه (26 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا نو‌عمان زوبه‌یعی به دیارونای وت: "ئۆپه‌راسیۆنێكی پاككردنه‌وه‌ی به‌رفراوانمان له قه‌حتانیه و شنگاڵ و ره‌بیعه ئه‌نجامدا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و ناوچانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دنیشتوانه ئاواره‌كه‌یان."
سوپا و ئه‌و تیمانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی مین كه له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریی عێراق كارده‌كه‌ن، زیاتر له 250 مین و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردی چێنراویان پوچه‌ڵكردۆته‌وه و ته‌قاندۆته‌وه كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چاندبوونی پێش شكسته‌كه‌ی.
ناوبراو وتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له لابردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی گروپه تیرۆریستییه‌كه تا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه پاكده‌كرێنه‌وه و دانیشتوانه‌كانیان به‌سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه."