فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چوارشه‌ممه (25 ئه‌یلول) رایگه‌یاند كه دوو تونێلی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێكدا له خۆرئاوای ئه‌نبار له سه‌ر سنووری عێراق-سوریا.
فه‌رمانده‌ییه‌كه رایگه‌یاند كه تونێله‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان و به‌قاچاخبردنی چه‌ك له‌نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا به‌كارهێنراون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول به دیارونای وت: "یه‌كێك له دوو تونێله‌كه، كه ده‌كه‌وێته نێوان حوسه‌یبه له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌لبو كه‌مال له سوریا، درێژییه‌كه‌ی زیاتر له 1,600 مه‌تر ده‌بێت."
وتیشی سوپا به‌شێكی زۆری تونێله‌كانی به كۆنكرێت پڕكردۆته‌وه بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه.
ناوبراو وتی: "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ش كه له یه‌كێك له تونێله‌كاندا دۆزرانه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا." وتیشی یه‌كه‌یه‌ك له فیرقه‌ی یه‌كی هه‌واڵگریی سوپای عێراق، هێزه‌كانی پیاده و پاسه‌وانانی سنوور به‌شداربوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.