هێزه‌كانی سوپای عێراق، به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، دوو حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینییان له‌ناوبرد له خۆرئاوای ئه‌نبار، كه هی"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوون، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ینی (20 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول به دیارونای وت چه‌ندین موشه‌كی دژه تانكی كۆرنێت و چه‌كی جۆراوجۆر له قه‌باره‌ی جیاواز له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
وتی: "به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگریی دروست و وێنه‌ی ئاسمانی، سوپا دوو حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینیی له نزیك كێڵگه‌كانی فۆسفات له عه‌كاشات دیاریكرد."
وتیشی: "هێزه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ند ئاڕپیجییه‌كدا له جۆری كۆرنێت، ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی مۆدێرن، موشه‌ك، چه‌ندین چه‌كی مامناوه‌ند و سووك، تفاق و ته‌قه‌مه‌نی له دوو حه‌شارگه‌كه و له‌ناویانبردن."
وتی ئێستا ناوچه‌كه ده‌پشكنن و به‌دوای هه‌ر پاشماوه‌یه‌كی داعشدا ده‌گه‌ڕێن.