به‌رپرسانی عێراق زیاتر له 33,000 دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌یان ته‌واوكردووه كه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی وه‌ده‌رنانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا زیانیان به‌ركه‌وتووه، پارێزگاری نه‌ینه‌وا مه‌نسور مه‌رعید جبوری سێشه‌ممه (10 ئه‌یلول) وتی.
جبوری وتی لیژنه‌ی یاسایی پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌رده‌وامن له راییكردنی دۆسییه‌كان.
جبوری له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی ئه‌و داواكارییانه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه پێشكه‌شكرابوون ئێستا ده‌توانین پێشكه‌شی لیژنه لاوه‌كییه‌كانیان بكه‌ن له شاره‌كه "به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێوه‌ندگیره‌كان كه مه‌به‌ستیان پاره‌كێشانه‌وه‌یه".
له‌هه‌مانكاتدا، داوای له‌و كه‌سانه كرد كه داواكاری پێشكه‌شده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی شێوازی یاسایی و حكومیانه بگرنه‌به‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی دۆسییه‌كانیان.
وتیشی: "تائێستا، 33,725 دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه ته‌واوكراون، لیژنه لاوه‌كییه‌كانیش به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی داواكاریی نوێ."
وتی هه‌موو به‌شه‌كانی حكومه‌ت، به وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی ناوه‌ندیشه‌وه له به‌غدا، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه یاساییه‌كه ده‌كه‌ن.
جبوری وتی: "پارێزگاكه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات له هه‌ماهه‌نگیركردن له‌گه‌ڵ ئاژانسه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن."