روسیا سێشه‌ممه (10 ئه‌یلول) چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر شوێنی توندڕه‌وه‌كان له باكوری خۆرئاوای سوریا بۆ یه‌كه‌مین جار دوای ئه‌وه‌ی له 31 ئاب ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.
ئاگربه‌سته‌كه، كه بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی چه‌ندین مانگه‌ی حكومه‌تی سوریا و روسیای هاوپه‌یمانی راوه‌ستاند، به‌رده‌وامبوو سه‌رباری چه‌ند مانۆڕێكی سه‌ربازیی زه‌مینی.
سه‌رۆكی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "فڕۆكه‌كانی روسیا دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی گروپه تووندڕه‌وه‌كان ئه‌نجامدا له ناحیه‌ی كهبانی له پارێزگای لازقیه، كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت ئیدلیب."
ناوبراو وتی ئه‌وه روون نییه ئاخۆ هێرشه ئاسمانییه‌كان یه‌كجاره‌كی بوون یان زه‌نگی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوایین ئاگربه‌ست لێده‌ده‌ن.
ئه‌مه دووه‌مین رێكه‌وتنی هاوشێوه‌یه له‌نێوان حكومه‌ت و توندڕه‌واندا له 1 ئابه‌وه. رێكه‌وتننامه‌كه‌ی پێشوو دوای چه‌ند رۆژێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
هاوپه‌یمانیی تووندڕه‌و ته‌حریر شام كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ئیدلیب ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازقیه.
ناوچه سێ ملیۆن كه‌سیه‌كه یه‌كێكه له دواهه‌مین مۆڵگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به هێزه‌كانی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د.