هێزێكی هاوبه‌شی سوپا و پۆلیسی عێراق شانه‌یه‌كی نۆ ئه‌ندامیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پلانیان هه‌بوو هێرش بكه‌نه سه‌ر تكریت، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین دووشه‌ممه (9 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا موحسین حاته‌م به دیارونای وت چه‌كداره‌كان چه‌ند پلانێكی تیرۆریستییان هه‌بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانی حكومه‌ت له تكریت.
ناوبراو وتی له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا كه چه‌ندین رۆژی خایاند، هێزه هاوبه‌شه‌كه هێرشێكی كتوپڕی كرده سه‌ر ئه‌و بینایانه‌ی ناو تكریت و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه چه‌كداره‌كان له‌نێویاندا ده‌مانه‌وه. وتیشی چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
وتیشی: "دانیشتوانی ناوچه‌كه هاوكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به پێدانی سه‌ره‌داو ده‌رباره‌ی چه‌كداره‌كان."