به‌رپرسانی كورد له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا پێنجشه‌ممه (5 ئه‌یلول) سێ خوشكوبرای په‌یوه‌ندیدار به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان راده‌ستی نێجیریا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌یه بۆ وڵاته ئه‌فریقییه‌كه، به‌رپرسێك رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی كوردی كاروباری ده‌ره‌وه، فه‌نار كاییت وتی: "سێ منداڵ... راده‌ستی نوێنه‌رانی حكومه‌تی نێجیریا كرانه‌وه."
كایت به ئاژانسی فرانس پرێسی وت خوشكوبراكان پێكدێن له كچێك و دوو كوڕ -- ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 10 ساڵدایه -- كه هه‌ردوو دایك و باوكیان له‌ده‌ستداوه.
نوێنه‌رێكی حكومه‌تی نێجیریا وتی وڵاته‌كه‌ی به‌دوای دۆسییه‌كانی تریشدا ده‌چێت.
مو‌سا حه‌بیب ماریكا وتی: "ئێمه داوای لیستێكی نێجیرییهكان و ئهفریقییهكانمان له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كوردی كردووه."
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ وڵاته‌كه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، ماریكا وتی: "سه‌باره‌ت به چه‌كداره نێجیرییهكان (ی داعش)، حكومه‌تی نێجیریا به‌دواداچوون بۆ ئه‌مه ده‌كات."