چه‌كدارێكی داواكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه پێشتر وه‌ك به‌رپرسێكی باڵا له "نوسینگه‌ی كاروباری سه‌ربازان"ی گروپه‌كه كاریكردبوو، له نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرا، پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێنجشه‌ممه (5 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، لیوا حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی دوو هه‌فته‌یی كه پێكهاتبوو له چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پشكنین "بووه هۆی ده‌ستگیركردنی عه‌لی نه‌سار له بینایه‌كی نیشته‌جێبووندا له باشوری موسڵ".
ناوبراو وتی نه‌سار ریشی تاشیبوو، ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێ‌بوو.
جبوری وتی: "تیرۆریسته‌كه به‌شداربووه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی قێزه‌وندا كه مه‌ده‌نییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردۆته ئامانج." وتیشی نه‌سار به‌رپرسبووه له چاندنی چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگا و پرده‌كان بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی سوپای عێراق له شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی موسڵدا له 2017.
وتیشی دانیشتوانی موسڵ یارمه‌تیی ناسینه‌وه و ده‌سنیشانكردنی شوێنی نه‌ساریان داوه، "كه ته‌نیا له ده‌می خۆرئابووندا بیناكه‌ی به‌جێهێشتووه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بێت."