به‌های لیره‌ی سوری له به‌رامبه‌ر دۆلاردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاستی له مێژوودا، بڵاوكراوه‌یه‌كی ئابوری سێشه‌ممه (3 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
سێشه‌ممه له بازاڕی ره‌شدا، لیره‌ی سوری به 650 به‌رامبه‌ر دۆلار ئاڵوگۆڕی پێده‌كرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌ی ئابوریی 'سوریا ریپۆرت'، جیهاد یازگی وتی ئه‌مه "نزمترین ئاسته له مێژوودا".
ناوبراو وتی: "دابه‌زینێكی به‌رچاوه" له 500 لیره‌ی سورییه‌وه به‌رامبه‌ر دۆلارێك له كۆتایی ساڵی رابردوودا.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌دا، ئاسته‌كه 48 لیره بوو به‌رامبه‌ر دۆلارێك.
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوخۆی سوریا ئابوریی وڵاته‌كه‌ی وێرانكردووه و دراوه یه‌ده‌گه بیانییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسان به خه‌مڵێنراوی رایده‌گه‌یه‌نن كه له 2011ه‌وه، كه‌رتی نه‌وت و گازی سوریا، كه كه‌رتێكی سه‌ره‌كییه، نزیكه‌ی 74 ملیار دۆلاری له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناكۆكییه‌كان زیانی 400 ملیار دۆلاریان داوه كه په‌یوه‌سته به وێرانكارییهكانهوه له ئه‌نجامی شه‌ڕدا.
شه‌ڕه‌كه بۆته هۆی كوشتنی 370,000 كه‌س و ئاواره‌كردنی ملیۆنانی دیكه له سه‌ره‌تای 2011ه‌وه كه به سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژه به حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد.
له راپۆرتێكی ساڵانه‌دا كه چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی ئابوریناسانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، دیمه‌شق له كۆتایی ریزبه‌ندی ئه‌و شارانه‌دا هات كه "شیاون بۆ ژیانكردن" له‌نێو 140 شاردا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.