نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ینی (30 ئاب) رایگه‌یاند كه كۆمه‌كی گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات له كه‌مپێكی "ناهه‌موار" له بیابانی سوریادا له نزیك سنووری ئه‌رده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی شاندێك ئه‌وانه‌ی دیاریكرد كه ده‌یانه‌وێت بڕۆن.
سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له سوریا، پانۆس مومتزیس وتی: "ئێمه ئاماده‌ین ئاسانكاریبكه‌ین" بۆ گواستنه‌وه‌كانی كه‌مپی رو‌كبان.
ناوبراو له چاوپێكه‌وتنێكدا له به‌یروت به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه جێبه‌جێبكرێت،" له‌كاتێكدا بارودۆخی كه‌مپه‌كه‌ی به "ناهه‌موار" له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 12,700 كه‌س له كه‌مپی بیابانیی رو‌كبان ماونه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دژ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌كارده‌هێنرێت.
حكومه‌تی سوریا و روسیا له كانونی دووه‌مدا رایانگه‌یاند راڕه‌وێكیان به ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه كردۆته‌وه و داوایان له دانیشتوانی كه‌مه‌په‌كه كردووه ئه‌وێ به‌جێبهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مانگی سووری عه‌ره‌بی هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌یه‌كیان نارد بۆ كه‌مپه‌كه بۆئه‌وه‌ی دیاریی بكه‌ن چه‌ند كه‌س له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه و كێ ده‌یه‌وێت به‌جێیبهێڵێت.
مومتزیس وتی: "كه‌مێك زیاتر له سێ یه‌كیان ده‌یانه‌وێت ئه‌وێ به‌جێبهێڵن."
وتیشی: "زۆرینه‌یان ده‌یانه‌وێت بڕۆن بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت بڕۆن بۆ باكور."
نزیكه‌ی له‌سه‌دا 47 دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كه وه‌ڵامی راپرسییه‌كیان داوه‌ته‌وه، مانه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ "نیگه‌رانیی ئه‌منی" و "ترسی ده‌ستگیركردن" گه‌ڕاندۆته‌وه.