هێزه‌كانی عێراق 20 گوندیان له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكرده‌كان پاككردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له به‌عاج له باشوری خۆرئاوای نه‌ینه‌وا به‌جێهێڵدراون، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پێنجشه‌ممه (29 ئاب) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا نو‌عمان زه‌وبه‌یعی به دیارونای وت یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازی و هێزه‌كانی هه‌واڵگریی سوپا نزیكه‌ی دوو ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی، ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، ئاڕپیجی و كه‌ره‌سته‌ی ترسناكی تریان له 20 گوند لابرد كه ده‌كه‌ونه نزیك سنووری سوریا.
ناوبراو وتی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان یان له حه‌شارگه‌كانی داعشدا دۆزرانه‌وه یان وه‌كو ته‌ڵه و به‌مه‌به‌ستی كردنه ئامانجی هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان به‌كارهاتبوون.
وتی: "سوپا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامده‌بێت بۆ خێراكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ."
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه یارمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خوێندنگه و ناوه‌نده تهوندروستییهكان ده‌دات وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری له شاره ئازادكراوه‌كاندا.