هێزه‌كانی عێراق هه‌شت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی به‌رفراواندا هه‌فته‌ی رابردوو، پۆلیسی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار دووشه‌ممه (26 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تبارن به چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی كه له‌كاتێكدا رویانداوه ئه‌نبار له ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوو.
ناوبراو وتی ده‌ستگیركردنه‌كان له ره‌مادی، فه‌لوجه، كه‌رمه و حه‌بانییه ئه‌نجامدران.
رزه‌یج وتی سێ له ده‌ستگیركراوه‌كان به هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌ستگیركران، "یه‌كێكیان كه‌سوكاری خۆی لای پۆلیس هه‌واڵیان لێدابوو."
وتیشی ئه‌و كه‌سه "ناسنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێناوه" بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه.
پۆلیس به‌رده‌وامده‌بێت له گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه و شانه‌كانی داعشدا له گه‌ڕه‌كه‌كاندا، له‌كاتێكدا سوپا له بیابان و كێڵگه‌كانی باشوری ئه‌نبار به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.