هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا چوارشه‌ممه (23 ئاب) بنكه‌یه‌كی چاودێریی سوپای توركیایان له باكوری خۆرئاوای سوریا گه‌مارۆدا دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌و هه‌نگاوه توركیای تووڕه‌كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولوت چاوش‌ئۆغڵو، له لێدوانێكدا وتی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی چاودێرییه‌كه به‌جێناهێڵن، له‌كاتێكدا مۆسكۆ رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ڕێكه‌وتووه كه "هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ" بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئیدلیب.
شارۆچكه‌ی مۆره‌ك، ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ربازانی توركی لێدابڕێنراون، ده‌كه‌وێته باكوری پارێزگای حه‌ما، به‌شێك له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێرده‌سه‌تی توونده‌ڕه‌واندایه كه ناوه‌نده‌كه‌ی پارێزگای ئیدلیبه و له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه له‌ژێر هێرشه‌كانی حكومه‌تدایه.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی حكومه‌ت هه‌ینی كۆنترۆڵی مۆره‌ك و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كرد، به كه‌فر زیتاشه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، توندڕه‌وه‌كان و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانیان چوارشه‌ممه له ناوچه‌كه كشانه‌وه پێش هاتنه‌ژووره‌وه‌ی سوپا بۆ‌نێو شارۆچكه‌ی گرنگی خان شه‌یخون و هێزه‌كانی حكومه‌تیش به‌بێ به‌ره‌نگاری شارۆچكه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رژێم گه‌مارۆی بنكه چاودێرییه‌كه‌ی توركیایان دا له مۆره‌ك دوای كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه و گونده‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مۆڵگه‌یه."
كۆشكی كرێملن هه‌ینی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمێر پوتین، له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، رێكه‌وتوون كه "هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ" بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی ئیدلیب له سوریا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك: "ئه‌وان كێشه‌كانی هاوكاریی نێوان روسیا و توركیایان تاووتوێكرد سه‌باره‌ت به جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه."
ئه‌ردۆگان له مانگی داهاتوودا میوانداریی هاوتا روسی و ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كات بۆ دیدارێك له ئه‌نقه‌ره بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كان.