سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان میوانداریی هاوتا روسی و ئێرانییه‌كانی ده‌كات بۆ دیدارێك ده‌رباره‌ی سوریا له ئه‌نقه‌ره له 16 ئه‌یلول، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی، ئیبراهیم كالین، دره‌نگانێكی چوارشه‌ممه (21 ئاب) رایگه‌یاند.
راگه‌یاندنی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین و سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن روحانی و ئه‌ردۆگان له‌كاتێكدایه كه هێزه‌كانی سوریا پێشه‌ڕوییان كردووه به‌ره‌و دوایین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌لاتی ئۆپۆزسیۆن له باكوری خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كالین وتی كه "هیچ داواكارییه‌ك نه‌بوو" بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له 12 بنكه چاودێرییه‌كانی توركیا له ئیدلیب، سه‌رباری دابڕینی ته‌واوی پارێزگاكه به‌هۆی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سوریاوه له‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا.
وتیشی: "نۆیه‌مین بنكه‌ی چاودێری له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه. ته‌واوی بنكه چاودێرییه‌كانی تر كه به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئیدلیب پێشنیازكراون و دانراون له شوێنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن."
ناوبراو مه‌به‌ستی له رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه بوو كه ساڵی رابردوو له نێوان روسیا و توركیادا واژۆكرا به‌ئامانجی پاراستنی ئیدلیب له هێرشێكی حكومه‌ت.
كالین وتی سێ سه‌رۆكه‌كه له دیداره‌كه‌ی مانگی داهاتوودا تاووتوێی ئیدلیب ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دانانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری و چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی سیاسیش.
دوایین دیداریان له كانونی دووه‌م بوو، دیداره‌كه‌ی ئه‌یلولیش ده‌بێته پێنجه‌مین دیدار له‌نێوان سێ سه‌ركرده‌كه‌دا له تشرینی دووه‌می 2017ه‌وه.