هێزه‌كانی عێراق شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت كه هه‌وڵیاندا هێرشێك له دژی فه‌وجی به‌ره‌نگاریی پارێزگای دیاله ئه‌نجامبده‌ن، وه‌زاره‌تی به‌رگری پێنچشه‌ممه (22 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزێكی سه‌ر به فیرقه‌ی 5ی فه‌وجی 3 به‌رپه‌چی هێرشێكی شه‌ش چه‌كداری داعشیان دایه‌وه كه باره‌گاكانی فه‌وجه‌كه‌یان له قەرەتەپە له دیاله كردبووه ئامانج.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "هێزه‌كه گه‌مارۆیاندان و كوشتیانن، دوای شه‌ڕ و پێكدادان." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه چه‌كداره‌كان "چوار خۆكوژیان له‌نێودابوو كه هێله‌گی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌ردابوو".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، یه‌كێك له خۆكوژه‌كان كارمه‌ندی راگه‌یاندنی "ویلایه‌تی دیاله"ی داعش بوو، كه كامێراكه‌ی له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.