هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆمپیۆ: داعش بەردەوامە سەرەڕای لەدەستدانی سنوور

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) وەك مەترسی لە سوریا و عێراق ماوە و تەنانەت لەهەندێك ناوچەدا دەسەڵاتیشی هەیە سەرەڕای لەدەستدانی سنوور لەلایەن گروپەکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ سێشەممە (20 ئاب) وتی.

پۆمپیۆ بە بەرنامەی "ئەم بەیانیە"ی کەناڵی سی بی ئێسی وت: "چەند شوێنێك هەن کە داعش ئەمڕۆ تێیدا بەهێزترە بەبەراورد بە سێ بۆ چوار ساڵی رابردوو."

وتی بەڵام چونکە ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی گروپەکە کۆتایی هاتووە، توانایان بۆ ئەنجامدانی هێرشی دەرەکی "زۆر سەختتر بووە".

"ئێمە مەترسییەکی گەورەمان لەناوبردووە. هەمووی نا بەڵام بەشێکی گەورەی. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەو کارەی کردوومانە."

راپۆرتێکی پشکنەری گشتی له‌ پەنتاگۆن سەرەتای ئەم مانگە رایگه‌یاند كه‌ داعش لە گۆڕاندایه‌ "له‌ هێزێکه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خاكدا هه‌بوو، بۆ هێزێکی یاخیگه‌ر لە سوریا" و توانا گەریلاییه‌كانی خۆشی لە عێراقدا بەهێزکردووە.

وتیشی داعش "هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنی 'شانەی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌' لە سوریا و هەوڵیداوە هێز و كۆنترۆڵی لە عێراقدا به‌رفراوان بکات".

ئه‌مریكا به‌رده‌وام دووپاتیكردۆته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كه‌ دژی داعش شه‌ڕده‌كات له‌ سوریا و عێراق، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی گروپه‌كه‌ له‌ناوده‌چن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500