دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە تاوانبارکرابوون بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی، سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرا، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سێشەممە (20 ئاب) رایگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە بهیاننامهیهكدا رایگهیاند كه دادگای تاوانی کەرخ سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر دوو ئەندامی داعشدا سەپاند کە دهستیان لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستیی جۆراوجۆردا ههبووه، "لەنێویاندا پیلانی تیرۆرکردنی دادوەرێك بەمەبەستی زیانگهیاندن به ئەمن و ئاسایشی وڵات".
ئەنجومەنەکە راشیگەیاند كه دادگاکە بڕیارەکەی بەگوێرەی ماددەی 4 و 2ی یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی 2005 دەرکردووە.