بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ك دووشه‌ممه (19 ئاب) له‌لایه‌ن دادگایه‌كی فیدراڵییه‌وه له لۆس ئه‌نجلس سزای 30 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به تاوانی به‌نهێنی فرۆشتنی موشه‌كی زه‌مین بۆ ئاسمان به چه‌كدارانی لیبی و كڕیارانی تر له خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كرده‌ی قاچاخچێتییهكه كه له‌لایه‌ن رامی نه‌جم ئه‌سه‌د-غانمهوه ئه‌نجامده‌درا له‌قه‌ڵه‌مدرا به "تۆقێنه‌ر و مه‌ترسیدار" له‌لایه‌ن دادوه‌ر جه‌یمس ئۆتێرۆ، كه سزاكه‌ی راگه‌یاند.
غانم، 53 ساڵ، كه مافی هاوڵاتی ئه‌مریكیی هه‌یه، ددانی نا به چه‌ندین تاوانی فیدراڵیدا له دادگاییه‌كه‌یدا له تشرینی دووه‌م.
ناوبراو تۆمه‌تباركرا به گفتوگۆكردن بۆ فرۆشتنی سیستمی موشه‌كی دروستكراو له‌لایه‌ن روسیاوه به گروپێكی چه‌كداریی لیبی له 2015.
غانم ددانیشی نا به نوێنه‌رایه‌تیكردنی كڕیاردا له ئێران و ئه‌ندامانی حزبوڵا له عێراق -- كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشانكراوه به گروپێكی تیرۆریستی.
ناوبراو له 2015 له یۆنان ده‌ستگیركرا و راده‌ستی ئه‌مریكا كرایه‌وه.