تووندڕه‌وان و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانیان له ناوچه‌یه‌كی گرنگی باكوری خۆرئاوای سوریا سێشه‌ممه (20 ئاب) كشانه‌وه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د هێرشێكیان له‌دژی چه‌كدارانی ناوچه‌ی ئیدلیب ئه‌نجامدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری باشوری ناوچه‌كه ئامانجێكی سه‌ره‌كیی حكومه‌ت بووه، چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شاڕێیه‌ی به پارێزگای ئیدلیبدا ده‌ڕوات و دیمه‌شقی پایته‌خت به شاری حه‌له‌به‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، هێزه‌كانی رژێم به‌ره‌و ناوچه‌ی ئیدلیب پێشڕه‌وییان كرد و كۆمه‌ڵێك ناوچه‌یان له لێواره‌كانی باشوری ئه‌و قه‌ڵایه گرته‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای سێشه‌ممه‌دا، چه‌كدارانی دژ به ئه‌سه‌د له خان شه‌یخون و ناوچه گوندنشینه‌كه به‌ره‌و باشور كشانه‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی كشانه‌وه به واتای ئه‌وه دێت كه خاڵێكی گرنگی چاودێریی توركیا له مۆره‌ك، كه شارۆچكه‌یه‌كی نزیكێتی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه ده‌وره‌دراون.
ناوبراو وتی ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وی ناوچه‌كه ده‌چن یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه كۆنترۆڵكراون یان له مه‌ودای چه‌كه‌كانی ئه‌واندان.
وته‌بێژێكی ته‌حریر شام ره‌تیكرده‌وه هێزه‌كانی له ناوچه گوندشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مۆره‌ك كشابێتنه‌وه و وتی ئه‌وان دوای بۆردومانێكی تووند، له باشوری خان شه‌یخون خۆیان رێكخستۆته‌وه.