2019-08-15
هێزه‌كانی عێراق 48 ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردی چێنراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشكرا ده‌كات له ئه‌نبار
هێزه‌كانی عێراق 48 ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردیان له پارێزگای ئه‌نبار دۆزییه‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه چێنرابوون، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار پێنجشه‌ممه (15 ئاب) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌كانی سه‌ر به یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و فیرقه‌ی 10 ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا بۆ لابردنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكردانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه جێهێڵدراون له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌نبار."
راشیگه‌یاند كه ده‌یان ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد له چه‌ندین جۆری جیاواز له باكور و خۆرئاوای ره‌مادی دۆزرانه‌وه و به سه‌لامه‌تیش پووچه‌ڵكرانه‌وه.