وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پێنجشه‌ممه (15 ئاب) رایگه‌یاند كه داوای یاسایی تۆمارده‌كات له‌دژی سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراقی كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه یوسف ناسری، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی شورای زانایانی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراقی كردووه و ئه‌ندامه‌كانی وه‌ك بازرگان له‌قه‌ڵه‌م داون.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "داوا له گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین پشتیوانیی ته‌واوی لقه‌كانی سوپای عێراق بكه‌ن و سزای ئه‌وانه‌ش بده‌ن كه سوكایه‌تی به سوپا قاره‌مانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن." وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به رۆڵی سه‌ره‌كیی سوپاكه كرد له ئازادكردنی عێراقدا له ده‌ست گروپه تیرۆریسته‌كان.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه سكاڵای یاسایی له دژی ناسری تۆمارده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپاكه ده‌كات و زمانێك به‌كاردێنێت له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن كه "ناشایسته‌ی قاره‌مانێتیی سوپاكه‌یه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "دامه‌زراوه‌ی سوپا به‌ربه‌ستێكی سه‌لامه‌تی و دیوارێكی پۆڵایینه كه حكومه‌تی عێراق پشتی پێده‌بێستێت و وه‌ك قه‌ڵغانن بۆ گه‌لی عێراق."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه سوپای عێراق "سوپای نیشتیمانییه كه هیچ ئاڵایه‌كی جگه له ئاڵای پیرۆزی عێراق به‌رز نه‌كردۆته‌وه".