دوو عێراقی كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه رفێنرابوون، یه‌كشه‌ممه (11 ئاب) له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیی ئه‌منیدا له باشوری كه‌ركوك ئازادكران، پۆلیسی عێراق له كه‌ركوك یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌قید محه‌مه‌د عوبێدی، وتی دوای چه‌ند رۆژێك له چاودێریكردن، هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانمان له پۆلیسی كه‌ركوك و پۆلیسی فیدراڵی "ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستبه‌رز"یان ئه‌نجامدا له وادی زغه‌یتون، باشوری كه‌ركوك و دوو هاوڵاتییان له ده‌ست داعش رزگاركرد.
ناوبراو به دیارونای وت دوو دیله‌كه، حازم ئه‌حمه‌د عه‌زیز و باسم ره‌حیم زه‌هر، كه دوو هه‌فته پێش ئێستا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، ئێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه لای خێزانه‌كانیان كه داعش داوای پاره‌یان لێده‌كردن بۆ ئازادكردنیان.
وتیشی: "تیرۆریستێك كه له‌نێو ئه‌و بینایه‌دا دۆزرایه‌وه كه دوو رفێنراوه‌كه‌ی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا."