سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، تاكه تۆمه‌تباری رزگاربووی هێرشه‌كانی تشرینی دووه‌می 2015 له پاریس، به‌فه‌رمی تاوانباركرا به بوونی په‌یوه‌ندی به هێرشه خۆكوژییه‌كانی برۆكسله‌وه، داواكارانی گشتیی فیدراڵی دووشه‌ممه (12 ئاب) رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت عه‌بدولسه‌لام به تاوانی "به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كاندا" تاوانباركرا.
نوسیگه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی رۆڵی تاوانباركراو له هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل و وێستگه‌یه‌كی میترۆی شاره‌كه له 22 ئازاری 2016، كه بوونه هۆی كوشتنی 32 كه‌س و برینداربوونی 340 كه‌سی دیكه.
"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرت كه له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا دوای یه‌كتر روویاندا.
لێكۆڵه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن كه هێرشه‌كان له سوریاوه بڕیاریان لێدراوه و له‌لایه‌ن شانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی-به‌لجیكییه‌وه له برۆكسل رێكخرابوون، كه له‌پشت هێرشه‌كانی 13 تشرینی دووه‌می 2015ی پاریسیشه‌وه بوون كه بوونه هۆی كوشتنی 130 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی دیكه.
له نیساندا، دادگایه‌كی به‌لجیكی سزای 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر عه‌بدولسه‌لامدا سه‌پاند به‌هۆی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌وه له پۆلیس له برۆكسل، كه سه‌ری كێشا بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ند رۆژێك پێش هێرشه خۆكوژییه‌كانی برۆكسل.
عه‌بدولسه‌لام، كه‌سێكی به ڕه‌چه‌له‌ك فه‌ره‌نسیی له‌دایكبووی به‌لجیكا، ئێستا له به‌ندیخانه‌دایه و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنێكی ترێتی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی پاریس.
گومانده‌كرێت ناوبراو له ئێواره‌ی هێرشه‌كانی تشرینی دووه‌مدا سێ خۆكوژی له گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشیی پاریس دانابێت، پێشئه‌وه‌ی پشتێنێكی خۆكوژی به‌جێبهێڵێت كه ره‌نگبووبێت نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌بووبێت.