سه‌رله‌نوێ شه‌ڕ له باكوری خۆرئاوای سوریا دوای ئاگربه‌ستێكی كورتخایه‌ن بووه‌ته هۆی "زه‌نده‌قچوون"، به‌رپرسێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێنجشه‌ممه (8 ئاب) وتی.
نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له ناوچه‌ی ئیدلیب ده‌ژین، كه دواهه‌مین گه‌وره ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له سوریا و زۆربه‌شی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی هۆشداریی دا سه‌باره‌ت به هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم چونكه ئیدلیب بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌ناگه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی رژێمه‌وه له شوێنه‌كانی تری وڵاته‌كه هه‌ڵده‌هاتن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له سوریا، پانۆس مومتزیس وتی: "ئه‌و خه‌ڵكه نازانن بۆ كوێ بڕۆن." وتیشی هیچ ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن بوونی نییه تا له حاڵه‌تی هێرشه گه‌وره‌كه‌ی رژێمدا بۆی هه‌ڵبێن.
ناوبراو، له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له جنێف به به‌شداربوونی نوێنه‌رانی روسیاش، كه هاوپه‌یمانێكی رژێمه و هێرشی ئاسمانیشی له ئیدلیب ئه‌نجامداوه، وتی: "دیسانه‌وه ترس و له‌رزێكی زۆر ده‌ستیپێكردۆته‌وه."
مومتزیس وتی: "له‌ئێستادا ئه‌مه وه‌ك یاریكردن به ئاگر وایه و ئێمه خه‌می له‌ده‌ستده‌رچوونی بارودۆخه‌كه‌مانه."
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به خه‌مڵێنراوی 400,000 كه‌س له ماوه‌ی 100 رۆژی رابردوودا له نێو ئیدلیبدا ئاواره بوون.
مومتزیس وتی ئاماده‌كاری كراوه بۆ 900,000 ئاواره، به‌ڵام هیچ پلانێك له ئارادا نییه بۆ هێرشێك كه ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی ئیدلیب هه‌بێت.
وتیشی: "چی... پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌و سێ ملیۆن كه‌سه له‌وێ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه تا ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌یمان پێنه‌گه‌یشتووه."