هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ته‌مموزدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه كه یارمه‌تیده‌ربوون له ده‌ستگیركردنی كه‌سه داواكراوه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه تیرۆریستییه‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كاندا، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج دووشه‌ممه (5 ئاب) وتی.
رزهیج به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌داوه‌كانی دانیشتوانی ئه‌نبار ده‌كه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن له له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (دعش) و تیرۆریسته گومانلێكراوه داواكراوهكاندا."
وتی: "زیاتر له 40 په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیمان بۆ هاتووه له دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه كه زانیاریی زۆر گرنیان پێداوین له مانگی رابردوودا و یارمه‌تیده‌ربوون له ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چه‌ند شانه‌یه‌كی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا."
وتیشی ئه‌و سه‌ره‌داوانه یارمه‌تیده‌ریش بوون له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنێكی تیرۆریستی كه ئۆتۆمبیلێكی ته‌نراون به ته‌قه‌مه‌نیی تێیدا به‌شداربوو."