حكومه‌تی عێراق 17 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ڵدایه‌وه كه له‌و باوه‌ڕه‌دان قوربانییه ئێزیدییه‌كانی ده‌ستی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان له‌نێودایه له شه‌نگال، سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مه‌هدی عه‌لاق، پێنجشه‌ممه (1 ئاب) وتی.
عه‌لاق له وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستی داعش، پێشكه‌شیكرد، وتی: "به‌هاریكاریی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، حكومه‌ت 17 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كانی له شه‌نگال هه‌ڵداوه‌ته‌وه، له كۆی گشتیی 73 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له باكوری عێراق."
ناوبراو وتی: "به‌رده‌وامین له كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانی تر."
عه‌لاق وتی: "حكومه‌ت داوای له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كردووه بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین زانكۆ له شه‌نگال." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به قوربانیانی تووندوتیژی و ژنه ئازادكراوه‌كان له ده‌ست داعش له قه‌زاكه كراوه‌ته‌وه.