هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له باكوری پایته‌ختی عێراق بوونه هۆی كوشتنی شه‌ش ئه‌ندام شه‌وی رابردوو، به‌رپرسان پێنجشه‌ممه (1 ئاب) رایانگه‌یاند.
به‌رپرسێكی ئه‌منی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت سێ پۆلیس و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریزم كوژران له هێرشێكدا بۆسه‌ر خاڵێكی پشكنین له باشوری شاری تكریت.
به‌رپرسه‌كه وتی هێرشه‌كه بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سێ كاتژمێری.
به‌رپرسێكی كورد وتی 300 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاته‌وه، له ناوچه‌ی خانه‌قین، گروپێكی تووندڕه‌و چه‌ند هاوه‌نێكیان نا به بنكه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه.
فه‌رمانده نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د وتی ئه‌ندامێكی ئاسایش له هێرشێكی یه‌ك كاتژمێری‌دا كوژرا پێشئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هێرشیانكردبوو هه‌ڵبێن.
عێراق له كۆتاییه‌كانی 2017 به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی چه‌ند هێرشێكیان له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان ئه‌نجامداوه و خاڵه‌كانی پشكنین و ژێرخانی گشتی و به‌پرسه ناوخۆییه‌كانیان كردۆته ئامانج.