كڵێسای كلدانی له عێراق ئێواره‌ی چوارشه‌ممه (24 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه پێكهێنانی میلیشیای چه‌كداری مه‌سیحی ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه له گرنگیی چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن حوكمه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن رابه‌ری كلدانییه‌كانه‌وه، لویس رافایل ساكۆ، واژۆكراوه، كڵێساكه رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی 1 ته‌مموز په‌سه‌ندده‌كه‌نكه له‌لایه‌ن سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌ركراكه فه‌رمانده‌كات به گواستنه‌وه‌ی هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر سوپای عێراق.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت رایبگه‌یه‌نین كه كڵێسای كلدانی پشتگیریده‌كات له‌م بڕیاره و به هه‌نگاوێكی دروستی داده‌نێت به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ژێرچاودێریی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی." راشیگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌رده‌بێت له تێگه‌یشتنی عێراقییه‌كان سه‌رباره‌ت به بوونی یه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "هه‌رچی ئێمه‌یه به‌فه‌رمی و تووندی بوونی یه‌كه و میلیشیای چه‌كداری مه‌سیحی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه."
راشیگه‌یاند: "له‌جیاتی ئه‌وه، ئێمه هانی كوڕه‌كانمان ده‌ده‌ین بچنه ریزی داموده‌زگا ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانه‌وه له سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا." هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی دانیشتووی هه‌رێمی كورستانن ده‌توانن بچنه نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه گروپی چه‌كداری له‌ژێر ناوی مه‌سیحییه‌تدا "دژی رێسا و بڕوای مه‌سیحییه كه بانگه‌شه‌ی خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی و ئاشتی ده‌كات".
راشیگه‌یاند: "ئه‌مه له‌پێناوی مانه‌وه‌یه له هه‌مان ئاستی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا و هه‌روه‌ها په‌یامی ئێمه‌ش وه‌ك مه‌سیحییه عێراقییه‌كان بۆ پشتگیریكردنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه كڵێساكه داوای "به‌هێزكردنی سێ كوچكه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ده‌كات: ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوڵاتیبوون و یه‌كسانی."