چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌شداربووه له‌و ته‌قینه‌وه و هێرشانه‌دا له بووه‌نه‌ته‌هۆی كوشتنی سه‌دان كه‌س له چه‌ند پارێزگایه‌كی جیاوازی عێراق، له نه‌جه‌ف ده‌ستگیركرا، پۆلیسی عێراق پێنجشه‌ممه (25 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
پۆلیسی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستی باڵادا، شانه‌ی هه‌واڵگریی هه‌ڵۆكان، به‌در فارس موتله‌ق زه‌كروتییان ده‌ستگیركرد، كه تیرۆریستێكه پێشتر به‌شدارییكردووه له چه‌ندین هێرشی گه‌وره‌دا، له‌وانه هێرشه‌كه‌ی 2017 بۆسه‌ر چێشتخانه‌ی فه‌ده‌ك له ناسریه."
له هێرشه‌كه‌دا 84 كه‌س كوژران و 93 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "زه‌كروتی وه‌ك به‌شێك له 'پارێزگای باشور' و 'پارێزگای ئه‌نبار'ی [داعش] كاریكردووه، له‌وێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندیداربوون به گواستنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كان و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان."
راشیگه‌یاند: "براوه بۆ بنكه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌منی و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنه‌كه‌یه‌تی."