هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی سوریا و روسیای هاوپه‌یمانی پێنجشه‌ممه (25 ته‌مموز) بوونه‌هۆی كوشتنی 10 مه‌ده‌نی كه له‌نێویاندا سێ منداڵ هه‌ن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بۆردومانی سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كان بووه‌ته‌هۆی كوشتنی سه‌دان كه‌س و له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و خوێندگه‌كانی داوه و هه‌روه‌ها بووه‌ته‌هۆی ئاواره‌كردنی 330,000 كه‌س.
رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند كه ژماره‌ی منداڵه كوژراوه‌كانی ئیدلیب له چوار هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا كوژراون له ساڵی رابردوودا.
سۆنیا خوش له منداڵپارێز وتی: "بارودۆخی ئێستای ئیدلیب كاره‌ساتباره."
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "روونه كه جارێكی تر منداڵان كوژراون و برینداركراون له هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كاندا."
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه پێنجشه‌ممه هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا بوونه‌هۆی كوشتنی حه‌وت مه‌ده‌نی -- یه‌كێك له كوژراوه‌كان منداڵه -- له ناوچه‌كه، زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان بوون له پارێزگای ئیدلیب.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم پێنج مه‌ده‌نییان كوشت -- له‌نێویاندا دوو منداڵ -- له پارێزگای حه‌له‌بی دراوسێ.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ژێر هێرشی ئاسمانیدایه له به‌شێكی گه‌وره‌ی پارێزگای ئیدلیب پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی كه‌می پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقییه.
زیاتر له 730 مه‌ده‌نی له هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كاندا كوژراون له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شق و هاوپه‌یمانه‌كه‌یه‌وه.