هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی دیمەشق لەئەستۆدەگرێت

''دەوڵەتی ئیسلامی'' (داعش) رایگەیاند کە لە پشت تەقینەوە خوێناوییه‌کەی دیمەشقه‌وه‌ بوو کە تێیدا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە دووشەممە (22 تەمموز) و ئەمەش یەکەمین لەئەستۆگرتنی لەوشێوەیەیه‌ لەوکاتەوەی هێزەکانی رژێم ساڵی رابردوو تووندەڕەوەکانیان وەدەرنا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

میدیای زمانحاڵی دەوڵەت پێشتر رایگەیاند کە مەدەنییه‌ک لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە ناوچەی باشوری قەدەمی پایتەخت کوژرا.

ئەمە دواهەمین تەقینەوەی هاوشێوە بوو کە لەم مانگانەی دواییدا روویانداوە، بەڵام یەکەمین تەقینەوەیە کە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆبگرێت لەوکاتەوەی لە ناوچەکانی باشوری دەوروبەری شارەکە وەدەرنرا لە ئایاری 2018.

وێنە بڵاوکراوەکانی ئاژانسی هەواڵی سانای زمانحاڵی دەوڵەت ئۆتۆمبیلێکی سپی پیشاندەدەن کە بە تەقینەوەکە تێكشكاوه‌.

ئاژانسەکە رایگەیاند: "مەدەنییەک کوژرا کاتێک تەقەمەنییەکی دەستکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەوە لکێنرابوو تەقییەوە."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هێرشەکە بەرپرسێکی باڵای هێزە نەتەوەییەکانی بەرگریی كرده‌ ئامانج، کە گروپێکی چەکداری لایەنگری رژێمە.

بەگوێرەی روانگەکە، شۆفێری بەرپرسەکە لە تەقینەوەکەدا كوژرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500