حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ناوبرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له بیابانی ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادییه پێنجشه‌ممه (18 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا قاسم محه‌مه‌دی به دیارونای وت: "حه‌شارگه‌كه، كاره‌ڤانێكی ستیل كه له‌ژێر زه‌ویدا شاردرابووه له بیابانه‌كه‌ی ئه‌نبار، چه‌كی مامناوه‌ند و سووك و تفاق و ته‌قه‌مه‌نی و ژماره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی له‌نێودابوو."
ناوبراو وتی حه‌شارگه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تییه‌وه له‌ناوبرا به‌بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێبكه‌وێته‌وه. وتیشی حه‌شارگه‌كه زیاتر له دوو ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی و تفاقی له‌نێودابوو.