ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌هۆی كوشتنی شه‌ش سه‌رباز له باشوری سوریا چوارشه‌ممه (17 ته‌مموز) له هێرشێكی خوێناویی ناوازه‌دا له دروستبوونی شۆڕشه هه‌شت ساڵه ناكامه‌كه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه كاروانێكی كرده‌ئامانج كه ئه‌ندامانی فیرقه‌ی چواری ده‌گواسته‌وه" له پارێزگای باشوری ده‌رعا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه 15 كه‌سی تر برینداربوون له هێرشه‌كه‌ی نزیك گوندی یادود، كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای پایته‌ختی شاری ده‌رعا.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، ده‌ستبه‌جێ رووننه‌بوو كێ له‌پشت ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام لایه‌نگرانی رژێم له پارێزگاكه رۆژانه رووبه‌ڕووی رووداوی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌كردن ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده رووداوه‌كان خوێناوی نین.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان، چه‌كدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن سه‌ر به به‌ناوشۆڕشی گه‌ل له باشورئه‌م جۆره هێرشانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.