ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك كڵێسایه‌ك له شاری قامیشلی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا پێنجشه‌ممه (11 تهمموز) ته‌قییه‌وه و بووه هۆی برینداركردنی چه‌ندین كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت.
ده‌رگای ئاسنینی كڵێساكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه‌مێك زیانی به‌ركه‌وت، به‌ڵام بیناكه وه‌ك خۆی مایه‌وه، له‌كاتێكدا ئۆتۆمبیله‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه حه‌وت كه‌س برینداربوون و سیان له برینداره‌كان له دۆخێكی ناجێگیردان. میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه 11 كه‌س برینداربوون.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه مانگی رابردوو ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بنكه ئه‌منییه كوردییه‌كان له هه‌مان شاردا بووه هۆی برینداركردنی حه‌وت مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا منداڵێك.