سوپای پاسداران پێنجشه‌ممه (11 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه پێنج "تیرۆریست"یان كوشتووه له شه‌ڕوپێكدادانێكدا له سه‌ر سنووری خۆرئاوای عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ی، سپاه نیوز، بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "تیمێكی تیرۆریستی كه ویستیان له سنووری خۆرئاواوه بێنه‌ناو وڵاته‌كه‌مانه‌وه دوێنێ (چوارشه‌ممه)... به‌ته‌واوی له‌ناوبران."
شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له به‌شێكی بچوكی شاری جوانڕۆی پارێزگای كرمانشان، 460 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای تاران، روویدا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا ئاخۆ ئه‌وانه‌ی كوژراون سه‌ر به گروپه ئۆپۆزسیۆنه كورده‌كانی یان تووندڕه‌وه‌كان بوون، كه هه‌ردوو گروپه‌كه پێشتر له عێراقی دراوسێوه چوونه‌ته‌نێو ئێرانه‌وه.