سێ گومانلێكراوی تیرۆریستیی داواكراو كه پێده‌چێت به‌شداربووبن له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له نزیك فه‌لوجه، ده‌ستگیركران، پۆلیسی عێراق له ئه‌نبار سێشه‌ممه (9 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان سێ پیاوی داواكراویان ده‌ستگیركرد به چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه له‌ژێر ناوی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)دا، له‌نێویاندا هێرشه موشه‌كییه‌كانی دژ به هێزه ئه‌منییه‌كان ساڵی 2016 و ئه‌و هێرشانه‌ی ته‌قه‌مه‌نه‌یی ده‌ستكردیان تێدا به‌كارهاتبوو."
ناوبراو وتی گومانلێكراوه‌كان دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو ڕۆژه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی فه‌لوجه ده‌ستگیركران. وتی ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه و یه‌كێكیان رووخساری خۆی گۆڕیبوو.
رزه‌یج وتی: "ئه‌وانه گومانلێكراون به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مدواییانه دژی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان له نزیك فه‌لوجه." وتیشی دانیشتوانی ناوخۆ یارمه‌تیده‌ر بوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.